ل.ن.سەنگەسەر
Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from ل.ن.سەنگەسەر, Sangasar, As Sulaymaniyah.
31/07/2026
پەیامی سەرۆك بارزانی لە یادی چل و سێ ساڵەی ئەنفالی بارزانییەكان
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
تاوانی ئەنفالی بارزانییەکان لە 31ی تەمووزی 1983، بەشێک بوو لە دەستپێكی زنجیرە تاوانێکی ڕێکخراو، لە بێسەروشوێنکردنی دوازدەهەزار گەنجی کوردی فەیلی، تا شاڵاوەکانی ئەنفالی گەرمیان و بادینان، کیمیابارانکردنی هەڵەبجە و ناوچەکانی تری کوردستان، تەعریب و ڕاگواستن و دەیان تاوانی نامرۆڤانەی تر كە بە ئامانجی سڕینەوەی ناسنامە و شکاندنی ئیرادەی ئازادیخوازیی گەلەكەمان لە لایەن ڕژێمی پێشووی عێراقەوە لە دژی گەلی کوردستان ئەنجام دراون. لە ئەنفالی بارزانییەکاندا، ڕژێمی پێشووی عێراق هەشت هەزار پیاوی گەنج و پیری بارزانی، تەنیا لەبەر بارزانیبوون و کوردبوون و بە بیانووی بێ بنەما دەستبەسەر کرد و دوای ڕاگواستنیان، بە شێوازێکی نامرۆڤانە لە بیابانەکانی باشووری عێراق کۆمەڵکوژی کردن.
جێگەی داخێکی زۆرە، تا ئێستاش برینی هیچ یەکێک لەو کۆمەڵکوژی و جینۆسایدانە ساڕێژ نەکراون. لێرەوە جەخت دەکەینەوە کە ئەرکی سەرشانی دەوڵەتی عێراقە قەرەبووی مادی و مەعنەویی سەرجەم ئەو تاوان و ستەمانە بکاتەوە کە لە سەدەی ڕابردوودا دەرهەق بە گەلی کوردستان ئەنجام دراون.
لە چل و سێیەمین ساڵیادی ئەنفالی بارزانییەكاندا سوپاسی جەماوەری دەشتی هەولێر و هەریر و سۆران دەكەم كە لەو ساتە پڕ لە ئازارانەدا هاوسۆزی بارزانییەكان بوونە و یارمەتییان داون. پێزانینم بۆ خۆڕاگریی بێوێنەی کەسوکاری ئەنفالکراوان، بە تایبەتی ئەو دایک و ئافرەتە بەهێز و خۆڕاگرانەی بارزانی هەیە کە ساڵانێکی زۆر، ئازاری دووری و لەدەستدانی ئازیزانیان چەشت، بەڵام سەریان دانەنواند و هەزاران ڕۆڵەی سەربەرز و نیشتیمانپەروەریان پێگەیاند.
لەم یادە دڵتەزێنەدا، سڵاو بۆ گیانی پاکی بارزانییە ئەنفالكراوەكان و سەرجەم شەهیدانی ئەنفال و شەهیدانی ڕێگەی ئازادیی کوردستان دەنێرین.
مسعود بارزانی
31ی تەممووزی 2026
27/07/2026
لیژنەی ناوچەی سەنگەسەری پارتی دیموکراتی کوردستان سهرهخۆشی لە خانەوادەی وەستا هێمن باوکی هەردوو پەپولە کاکە هامنۆ و هێڤار دەکات
بهناوی خودای بەخشندە و میهرهبان بهڕێزان خانەوادەی وەستا هێمن
بهدڵگرانیهكی زۆرهوه ههواڵی کۆچی دوایی هەردوو پەپولەکەت( هێڤار و هامنۆ)مان پێگەیشت
پرسه و سهرهخۆشی ئاراستهی بهڕێزتان و تهواوی خانهواده و خزم و دۆست و ئاشنایانتان دهكهین، خۆمان بههاوبهشی خهمتان دهزانین. دڵنهوایی و ئارامی به ئێوه و كهسوكارتان ببهخشێت.
لیژنەی ناوچەی سەنگەسەری پارتی دیموکراتی کوردستان
12/07/2026
☀️گوتمان و کردمان.. بۆیە کردارەکانمان بوونە ناسنامەی سەرکەوتنمان..
📌پلان.. کارکردن.. ئاییندە..
08/07/2026
ئەم لینکە بکەرەوە، هەموو شتێک لە بارەی ئەو خەڵاتەوە بزانە کە بەخشرایە نێچیرڤان بارزانی
https://kurdistantv.net/ku/news/247624
☀️ژێرخانی ڕێگەوبانمان بردە قۆناغێکی پڕشنگدار..
05/07/2026
ل.ن.سەنگەسەر
سەردان و بەسەر کردنەوەی هەڤاڵان
05/07/2026
بروسکە وەڵامێک بۆ شاسوار
لێدوان و ڕەفتارەکانی شاسوار عەبدولواحید ڕەنگدانەوەی بچوک و سووک بینینی کەسایەتیی خۆیەتی.
هەرکەسێک تۆزقاڵێک نرخ بۆ خەڵکێک دابنێت، کە ئیشی لەگەڵ دەکەن و ڕێز قایل بێت، ئەوا ئەوەندە نزم قسە ناکات و بەم ڕەفتارانە ئیحراجیان ناکات و کورتان لەخۆی ناکا !!...
کەسێک کە خاوەنی ئەم قسە و ڕەفتارانە بێت ئەوەندە بە بچوک و دەروون شێواوی دەبینین، کە شایستەی وەڵامدانەوە نییە.
هۆبەی بەدواداچوونی میدیایی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان
2026/7/5
04/07/2026
سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، لە راوەدوونانی گەندەڵکاران بەردەوام دەبن و سوپاسی پارتی دیموکراتی کوردستانیش دەکات
https://kurdistantv.net/ku/news/247470
☀️بڕبڕەی ئاسایشی وڵاتمان بونیات نا..
📌کشتوکاڵ، چیرۆکێکی دیکەی سەرکەوتنمانە..
Click here to claim your Sponsored Listing.
Website
Address
Sangasar
As Sulaymaniyah
46013